عەبادی تاوتوێی هاریكاری هاوبەش لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپا دەكات

الخميس 12 تموز 2018 - 15:36

عەبادی تاوتوێی هاریكاری هاوبەش لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپا دەكات
بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە برۆكسل چاوی كەوت بە فیدریكا موگریبی نوێنەری كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و وەفدی هاورێی. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: لە دیدارەكەدا تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرا لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ عێراق و گفتوگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە.