بۆ ئامادەبونی لە كۆبونەوەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرۆك وەزیران بەرەو برۆكسل بەڕێكەوت

الأربعاء 11 تموز 2018 - 17:01

بۆ ئامادەبونی لە كۆبونەوەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرۆك وەزیران بەرەو برۆكسل بەڕێكەوت
بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە بەغدای پایتەختی بەجێهێشت بۆ ئامادەبونی لە كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبرۆكسلی پایتەختی بەلجیكا. لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە، رایگەیاند بڕیارە سبەینێ سەرۆك وەزیران لەو كۆنفرانسەدا چاوی بە چەندین بەرپرسی ناتۆ بكەوێت.