پارتی ڕەتیدەكاتەوە هیج ڕێكەوتنێكی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان واژۆ كردبێت

الاثنين 09 تموز 2018 - 16:25

پارتی ڕەتیدەكاتەوە هیج ڕێكەوتنێكی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان واژۆ كردبێت
بەغداد – ا ه ع ئەمڕۆ دوو شەممە دوای بڵاوبونەوەی نوسراوێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە دوترێت ڕێكەوتنی سیاسی یە و لەنێوان هەریەك لەفازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و حسن سنەید و محەمەد ئەلهاشمی ئیمزا كراوە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە كە ڕێكەوتنێكی لەم شێوەیە كرابێت و دەڵێت ئەو هەواڵە بێ بنەمایە و بۆ ڕای گشتی ئاشكرایی دەكەین كە ئەم نوسراوە ساختەكراوە و هەواڵەكە سەر لەبەری بێ بنەمایە و دورە لە ڕاستیەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بكەن و ئەو كەس و لایەنەش سزا بدەن كە ئەو كارەی كردوە.