وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە زانكۆ و پەیمانگاكانی بەریتانیا دەكات لق لە عێراقدا بكەنەوە

الأحد 08 تموز 2018 - 18:20

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە زانكۆ و پەیمانگاكانی بەریتانیا دەكات لق لە عێراقدا بكەنەوە
لەتدەن – ا ه ع دكتۆر عەبدول رەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە زانكۆ و پەیمانگاكانی بەریتانیا كرد لق لە عێراقدا بكەنەوە. وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی وتەیەكیدا لە كۆبونەوەی پێداچوونەوەی ساڵانەی كارەكانی عێراق – بەریتانیا پێشكەشیكرد، رایگەیاند وەزارەتەكەی پێشوازی و داوای كردنەوەی زانكۆ و پەیمانگا ئەكادیمیەكانی بەریتانیا دەكات و هەروەها خوازیاری پەیوەندی پتەون لەگەڵ زانكۆ عێراقیەكاندا و لق لە عێراقدا بكەنەوە، وتیشی ئەو داوایەی كۆمپانیاكانیش دەگرێتەوە تا بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی زانكۆی ناوچە ئازادكراوەكان.