ئۆپەراسێۆنێكی ئەمنی بۆ پاككردنەوەی 10ناوچەی نەینەوا دەستی پێكرد

السبت 07 تموز 2018 - 18:42

ئۆپەراسێۆنێكی ئەمنی بۆ پاككردنەوەی 10ناوچەی نەینەوا دەستی پێكرد
بەغداد – ا ه ع سەنتەری ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، ئۆپەڕاسێۆنێكی ئەمنی بو پاككردنەوەی 10ناوچەی نەینەوا ڕاگەیاند لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیڕاقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە كەرتە سەربازیەكان كەپێك هاتوون لەفیرقەی مونشەئاتی پانزە و شانزە و بیست و چەكدارانی حەشدی شەعبی لەكەتیبەكانی سەید شوهەدا و بەهاوكاری ئاسمانی لەلایەن فڕۆكەوانی سوپای عێراق و بەسەرپەرشتی لیوا نەجم عەبدوڵڵا جبوری بەپێیی فەرماندەی ئۆپەڕاسیونەكانی نەینەوا زانیاریە هەواڵگریەكان دەستیان بەكێوروماڵكردن و پشكنینی ئەو ناوچانە بۆ بەرقەراركردنی ئارامی و ئاسایش تێیدا كرد. ئۆپەراسێۆنەكە ناوچەكانی ریحانیە و ئەلئەكوار و خبێرات عەتشانە و ئەلسەحاجی و تەل خزف و سلجە و ئەلبۆێر و خریەی شوهەدا و ئەلیونسیە لەچوارچێوەی زنجیرە چیایی عەتشانەی گرتۆتەوە لەو ئۆپەڕاسێونەشدا 4تونێل خاپوركران و 6بۆمبی چێندراو پوچەڵكرانەوە و تا ئێستاش ئۆپەراسێۆنەكە بەردەوامە تا بەدیهێنانێ ئامانجەكانی.