هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی فەتحە دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا گرت

الأربعاء 04 تموز 2018 - 14:41

هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی فەتحە دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا گرت
بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی فەتحە لە بێجی – پارێزگای سەڵاحەدین، دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرت كە چەندین چەك و تەقەمەنی تێدابوو. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: مەفەرەزەیەكی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فەرماندەیی پرۆسەكانی سەڵاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری و روبەروبوونەوەی تیرۆر لە فەوجی 2 – لیوای 92 و پۆلیسی سەڵاحەدین و هێزی ئاسمانی، بەپێی بوونی زانیاری وردی هەواڵگری، دەستی بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا گرت. ئەو هێزەش تەواوی حەشارگەكەی بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك تەقاندەوە.