وەزارەتی پیشەسازی پلان بۆ دووبارە بەگەرخستنەوەی كارگەی تەون وجۆڵا و چەرم دادەنێت

الخميس 28 حزيران 2018 - 18:25

وەزارەتی پیشەسازی پلان بۆ دووبارە بەگەرخستنەوەی كارگەی تەون وجۆڵا و چەرم دادەنێت
بەغداد – ا ه ع وەزارەتی پیشەسازی و كانزایەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، پلانێكی ئاشكرا كرد بۆ دووبارە بنیاتنان و بەگەرخستنەوەی كارگەی تەوەن و جۆڵا و چەرم. عەبدولواحید عەلوان شمەری ووتەبێژی وەزەرەتی پیشەسازی و كانزاكان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند "وزارەتەكەیان پلانێكی بۆ دووبارە بونیاتنانەوە و بەگەرخستنەوەی كۆمپانیایی گشتی بۆ تەوەن و جۆڵا و چەرم داڕشتووە بەهەموو بەشەكانیەوە هەروەها كارد دەكات بۆ زیادكردنی توانەكان و بەرهەمەكان بەشێوەیەك بەشی بازاڕی ناوخۆیی بكات. ئاماژەشی بەوەشكرد وەزارەتەكەیان لەگەڵ هەریەك لەوەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ڕێكەوتنییان ئەنجامداوە بۆ بەبازاڕكردنی كەل و پەل و پێویستی سەربازی. وتیشی ئەمە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی پارەیەكی زۆر بۆ بازاڕیی ناوخۆیی، هەروەها دەتوانین تەواوی پێویستییە سەربازیەكانی ئەو دوو وەزارەتە پڕ بكەینەوە.