جبوری دانیشتنی پەرلەمانی هەڵگرت و داوا لە لیژنەی یاسایی دەكات وادەیەكی تر بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبكات

الخميس 28 حزيران 2018 - 15:12

جبوری دانیشتنی پەرلەمانی هەڵگرت و داوا لە لیژنەی یاسایی دەكات وادەیەكی تر بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبكات
بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی نا ئاسایی پەرلەمانی هەڵگرت. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە لیژنەی یاسایی و لیژنەی بەدواداچونی ڕاستییەكان كرد وادەیەكی تر بۆ دانیشتن دیاری بكەن. وتیشی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بریتیی بوو لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەردەوامی كارەكانی پەرلەمان، تا پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییە، هەروەها تەوەری دووەم دەنگدان بوو لەسەر پرۆژە یاسای ژماردنەوەی تەواوی دەنگەكان لە عێراق.