عێراق و بەرازیل یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن بۆ راوێژی سیاسی واژۆ دەكەن

الأربعاء 27 حزيران 2018 - 16:41

عێراق و بەرازیل یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن بۆ راوێژی سیاسی واژۆ دەكەن
بەغداد – ا ه ع عێراق و بەرازیل یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن بۆ راوێژی سیاسی لەنێوان هەر دوو وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد واژۆ دەكەن. واژۆكردنی ئەو یاداشتەش دوای وتوێژی سیاسی هات لە نێوان نزار خێرەڵا بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری پەیوەندی دۆستانە و فیرناندۆ خوسێ مارونی دی ئابریو بریكاری وەزیری دەرەوەی بەرازیل. بەپێی بەیاننامەیەكیش كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هەر دوولا تەئكیدەكەنەوە لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە بە تایبەت لە بوارەكانی كشتوكاڵا و تەكنیكی، و هاندانی كۆمپانیاكانی بەرازیل بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە عێراق و بەشداریكردن لە دوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە تیرۆریستانی داعش.