عەلاوی داوا لە كۆمكاری عەرەبی دەكات بەشداربێت لە چاودێریكردنی پرۆسەی جاكردنەوەی دەستی دەنگەكان

الثلاثاء 26 حزيران 2018 - 16:22

عەلاوی داوا لە كۆمكاری عەرەبی دەكات بەشداربێت لە چاودێریكردنی پرۆسەی جاكردنەوەی دەستی دەنگەكان
قاهیرە – اه ع دكتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار داوای لە كۆمكاری عەرەبی كرد بەشداربێت لە چاودێریكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان. نوسینگەی جێگری سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ میسر، عەلاوی چاوی بە ئەحمەد ئەبو غەیز ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی كەوت و تاوتوێی كۆی بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكاریەكانی سەرگۆڕەپانی عەرەبی و چۆنێتی پتەوكردنی رۆڵی كۆمكاری عەرەبی لە دۆسیەگەورەكاندا كرد. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، جێگری سەرۆك كۆمار داوای لە وڵاتانی عەرەبی كردووە پابەندە داراییەكانیان بدەنە كۆمكاری عەرەبی و رۆڵبگێڕن لەپتەوكردنی كار هاوبەش لەرێی كۆمكاری عەرەبییەوە، داواشی لە كۆمكاری عەرەبی كرد بەشداربێت لە چاودێریكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان.