فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوە لە ئەردۆغان دەكات

الاثنين 25 حزيران 2018 - 15:27

فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوە لە ئەردۆغان دەكات
بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ دوو شەممە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كرد، لەو بروسكەیەدا پرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆماری توركیا لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك و گەلی توركیا خواست و ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژویی نێوان عێراق و توركیا كرد.