رێگای سەرەكی لە دوو ناوچەی بەغداد كرایەوە

السبت 23 حزيران 2018 - 15:53

رێگای سەرەكی لە دوو ناوچەی بەغداد كرایەوە
بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ شەممە، رێگای سەرەكی لە دوو ناوچەی بەغداد كردەوە. راگەیاندنی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پلانەكانی و دووبارە كردنەوەی تەواوی رێگاوبانە داخراوەكان لە بەغداد، تەئكیدیشیكردەوە جارێكی تر رێگە داخراوەكانی لە هەر دوو گەڕەكی ئاسوریین لە ناوچەی دۆرە و گەڕەكای عامل لە ناوچەی جەنابیین كردوەتەوە. وتیشی هاوڵاتیان خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوە بۆ كردنەوەی ئەو رێگایانە كە كاریگەری لەسەر قەرەباڵی لە رێگاوبانەكانی بەغداد دەبێت.