"مافی مرۆڤ" داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات سزای ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانە بدات كە مافی منداڵیان پێشێل كردووە

الثلاثاء 05 حزيران 2018 - 17:01

بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ، ئەمرۆ سێ شەممە، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هاوكاری عێراق بن لە پێناو سزادانی ئەندامانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانەی كە مافی مرۆڤ و منداڵانیان پێشێل كردووە. كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە، نەتەوەیەكگرتوەكان پابەندكراوە بە پاراستنی مافی منداڵان و قوڕبانیانی شەڕ و پێدادانە چەكدارییەكان، كۆمسیۆنیش هەوڵەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەكان بەرز دەنرخێنێت بۆ رزگاركردنی منداڵان و قوربانیانی توندوتیژی و پێكدادانە چەكداری و كردەوە تیرۆریستیەكان. وتیشی" ژمارەیەكی زۆری منداڵان لە عێراق بێ ماڵ و حاڵن و بەدەست نەخۆشی دەرونییەوە دەناڵێنن بەهۆی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانیان یان لەدەستدانی كەسوكاریان بەهۆی ئەو شەڕو پێكدادانانەی ناوچەكەی گرتەوە، داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هاوكاری عێراق بن لەپێناو سزادانی ئەندامانی رێكخراوە تیرۆریستیەكان كە مافی مرۆڤ و منداڵانیان پێشێل كردووە و وەك ئەداتێك بۆ كردەوە تیرۆریستیەكان بەكاریانهێناون.