مالیكی بۆ باڵیۆزی فەرەنسا: پێویستە وتوێژ و لێكگەیشتنی نێوان هێزە نیشتیمانیەكان بەدووربن لەكاریگەری دەرەكی

الثلاثاء 05 حزيران 2018 - 16:37

مالیكی بۆ باڵیۆزی فەرەنسا: پێویستە وتوێژ و لێكگەیشتنی نێوان هێزە نیشتیمانیەكان بەدووربن لەكاریگەری دەرەكی
بەغداد – ا ه ع نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغداد تاوتوێی دوا گۆڕانكاریە سیاسی و ئەمنیەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد لەگەڵا ئەو بوارانەی كەجێی بایەخی هەردوولان. بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی جێگری سەرۆك كۆمار كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار پێشوازی كردووە لە بۆرنۆ ئەوبییر باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغداد. لەمیانی دیدارێكدا تاوتوێی دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنیەكانی عێراق و ناوچەكە كراوە، لەگەڵ ئەو بوارانەی كە جێی بایەخی هەردوولان، لای خۆیەوە مالیكی تەئكیدیكردوەتەوە كە پێویستە ئەو وتوێژ و لێكگەیشتنانەی لەنێوان هێزە نیشتمانیەكاندا هەیە بەدوربن لە كاریگەری دەرەكی بەمەبەستی نزیكردنەوەی بۆچوونەكان، جەختیشیكردوەتەوە لەسەر گرنگی چارەسەركردنی ئەو تانە و سكاڵایانەی لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆماركراون بەمەبەستی پەلەكردن لە بەستنی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومكەت بە پێی ئەو وادەیەی دەستور دیاریكردووە.