جبوری تەئكیددەكاتەوە لەسەر پەرۆشی پەرلەمان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی دەستور

الثلاثاء 05 حزيران 2018 - 16:23

جبوری تەئكیددەكاتەوە لەسەر پەرۆشی پەرلەمان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی دەستور
بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێ شەممە، پێشوازیكرد لە جۆن ولیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق. لە میانی دیدارێكدا گفتوگۆ سەبارەت بە دواگۆڕانكاریە سیاسی و ئەمنیەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا، هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و هەوڵی هێزە سیاسیەكان لەو چوارچێوەیەدا. بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، جبوری تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە رێڕوی یاسایی و دەستوری كە زامنی بەفیرۆنەچوونی دەنگی هاوڵاتیان بكات.