پرۆسەكانی ئەنبار دەستبەسەراگرتنی 50 بۆمبی چێندراوی راگەیاند

الأحد 03 حزيران 2018 - 17:54

پرۆسەكانی ئەنبار دەستبەسەراگرتنی 50 بۆمبی چێندراوی راگەیاند
بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی سەر بە پرۆسەكانی ئەنبار، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر 50 بۆمبی چێندراودا گرتووە. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی سەربە فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار توانیویانە 28 بۆمبی چێندراو و 3 موشەكی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بتەقێننەوە. وتیشی " لەیاریگای ئۆڵمپی بێ هیچ زیانێك 22 بۆمبی چێندراوی دیكەیان پوچەڵكردوەتەوە".