لە دوای ئازادكردنی شاری موسڵ تا ئێستا 1300 تەرمی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە

السبت 02 حزيران 2018 - 19:05

لە دوای ئازادكردنی شاری موسڵ تا ئێستا 1300 تەرمی تیرۆریستانی داعش دۆزراونەتەوە
نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵ تا ئێستا 1300 تەرمی تیرۆریستانی داعشیان لەو شارە دۆزیوەتەوە. لای خۆیەوە عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "تیمەكانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنیەكان 1300 تەرمی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە لە دوای پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵا". وتیشی "زۆرینەی تەرمەكان سەركردەی تیرۆریستانی داعش بوون".