كۆمپانیای هواوی نوێترین جۆری مۆبایلی خستە بازاڕەوە

الاثنين 04 كانون أول 2017 - 10:05

كۆمپانیای هواوی نوێترین جۆری مۆبایلی خستە بازاڕەوە
پاش ئەوەی كۆمپانیای هواوی نوێترین بەرهەمی جۆری مۆبایلی (10 Mate)ی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشكراكرد، لەئێستادا ئەم بەرهەمە خراوەتە بازاڕەكانەوە و لە تەواوی جیهاندا بەردەستە. ئەم بەرهەمە نوێیە بە هەردوو جۆری (10 Mate) و ( pro 10Mate ) دروستكراوە، كاری دیزاینی لەلایەن كۆمپانیای(پورش)ەوە بۆكراوە، بە قەبارەی شاشەی (9.5)ئینج. ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیای هواوی پرۆسێسەرێكی جۆری كیرن٩٧٠ی بۆ دانراوە، لەگەڵ باترییەكی بەهێز بە توانای 4000میلی ئەمپێر، لە كامێرا و شاشەی ئەم مۆبایلەدا تەكنەلۆژیای 3Dبەكارهاتووە، لەگەڵ تایبەتمەندی ئاسایی HDR ڕەچاوكراوە. لە نوێترین تایبەتمەندیدا كە لەم مۆبایلەدا بەكارهاتووە بەراورد بە جۆرەكانی تری دروستكردنی مۆبایلی زیرەك، (super charge) بارگاویكردنی خێرا و زوومی كامێرای (6.1F(، بە توانای كامێرای پێشەوەی 12مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوەی 20مێگا پێكسڵ.