ژمارەی قوربانیانی زریانی "مكونۆ" لە عومان بەرزدەبێتەوە .. رەوەندی عێراقیش بێ زیانن

السبت 26 أيار 2018 - 16:08

ژمارەی قوربانیانی زریانی
مەسقەت – ا ه ع پۆلیسی عومان، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی ئەو زریانەی وڵاتەكەی گرتوەتەوە گەیشتوەتە 3 كەس دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی تر گیانی لەدەستدا. رۆژی هەینی رابردوو زریانی مكونۆ باشوری عومانی گرتەوە و بەهۆیەوە منداڵێك و كرێكارێكی بیانی گیانیان لەدەستدا و زیانی مادی زۆریشی بە دورگەی سقتری یەمەنی لە كەنداوی هندی گەیاند بێ ئەوەی رەوەندی عێراقی لە عومان دوچاری هیچ زیانیبَك ببنەوە. هاوكات سەرۆكی نێردەی دیبلۆماتی عێراق لە عومان بریاری پێكهێنانی تیمی قەیرانی راگەیاند كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات و هەر یەك لە سەرۆكی رەوەندی عێراق و كارمەندانی باڵیۆزخانە ئەندامن تێیدا. بەپێی بەیاننامەیەكی باڵیۆزخانەی عێراقیش لەو وڵاتە مەبەست لە پێكهێنانی ئەو تیمە هەڵسوكەوتكردنیانە لەگەڵ هەر روداوێكی نەخوازراو بە درێژایی 24 كاتژمێر لەرێی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە: 93858550 93501788