عەبادی پێشوازی لە وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات

الأربعاء 23 أيار 2018 - 17:56

عەبادی پێشوازی لە وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات
بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازیكرد لە وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لەلایەن مەلا بەختیارەوە سەرۆكایەتی دەكرا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:"عەبادی پێشوازیكرد لە وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەلا بەختیار لە میانی دیدارەكەشدا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەت و گرنگی پەلەكردن لە پێكهێنانی كرا لەگەڵ ئاڵوگۆركردنی بیروڕا سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو". بە پێی بەیاننامەكە "عەبادی تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەرێی وتوێژی نیشتمانیەوە دوای ئەو سەركەوتنانەی لە وڵاتدا بەدیهاتوون". هاوكات "وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەختیان كردەوە دەیانەوێت بەشێكبن لە چارەسەر، مەبەستیشیان لەو سەردانە زانینی چۆنێتی ئیدارەدانی پرۆسەی سیاسییە بۆ قۆناغی داهاتوو هەروەها دەیانەوێت حكومەت نوێنەرایەتی هەموو لایەك بكات و كەس پەراوێز نەخرێت".