رۆحانی شكستپێهێنانی پیلانگێڕییەكی گەورەی دژی تاران راگەیاند

الأحد 20 أيار 2018 - 14:59

رۆحانی شكستپێهێنانی پیلانگێڕییەكی گەورەی دژی تاران راگەیاند
تاران – ا ه ع حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند تاران پیلانگێرییەكی گەورەی لە دژی ئەو وڵاتە شكستپێهێناوە. رۆحانی ئاشكرایكرد:" پیلانگێرییەكەی ئەمریكا بۆ دەرچوونی بەپەلەی ئێران لە رێكەوتنی ئەتۆمی شكستیهێنا و رایگەیاند توانیویانە یەكەم پیلانگێری گەورە تێپەڕێنن". سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكیدا كە لەبەردەم خوێندكارانی زانكۆكانی تاران پێشكەشیكرد رایگەیاند: "ئەمریكا وای دانابوو بە كشانەوەی واشنتۆن لە رێكەوتنی ئەتۆمی تارانیش بەپەلە دەكشێتەوە بەوەش تەواوی سزاكانی پێشوو بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە و بە تەنها دەیهێڵتەوە لەبەرامبەر جیهاندا". رۆحانی وتیشی "تەواوی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و چین و وڵاتە گرنگەكانی جیهان پێیان وایە بریارەكەی ترەمپ نایاسایی بووە و پێچەوانەی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە، ئەوەش بەو واتایەدێت تاران سەركەوتوو بووە".