فیفا: لە 9ی حوزەیراندا گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق دەكەین

السبت 19 أيار 2018 - 14:33

فیفا: لە 9ی حوزەیراندا گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق دەكەین
بەغداد – ا ه ع یەكێتی تۆپی پێی عێراق، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی رۆژی 9ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی بەغداد و سلێمانی و نەجەف و میسان دیاریكردووە، تەئكیدیش دەكاتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا. یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ئەمرۆ هەینی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی چاوی كەوت بە عەبدولخالق مەسعود و عەلی جەبار سەرۆك و جێگری یەكێتی تۆپی پێی عێراق. لە دیدارەكەدا سەرۆكی فیفا تەئكیدیكردەوە ئەوان هیچ پەیوەندییەك بە وەزارەتی لاوانی عێراق و هیچ وەزارەتێكی تر لەسەرتاسەری دنیا ناكەن و پەوەندییان تەنها لەگەڵ یەكێتیەكاندا هەیە. وتیشی رۆژی 9ی حوزەیرانیان دیاریكردووە بۆ وتوێژكردن لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی بەغداد و سلێمانی و نەجەف و میسان.