توركیا ناوی كاندیدانی هەڵباردنی سەرۆكایەتی رادەگەیەنێت

الأحد 13 أيار 2018 - 15:37

توركیا ناوی كاندیدانی هەڵباردنی سەرۆكایەتی رادەگەیەنێت
ئەستەنبوڵا – ا ه ع لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، ئەمرۆ یەك شەممە، ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆكایەتی توركیای راگەیاند كە بڕیارە لە 24ی حوزەیران بەرێوەبچێت. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) رایگەیاند:" رۆژنامەی فەرمی توركیا لەزاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە ناوی 6 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بڵاوكردەوە. ئەو شەش كەسەش بریتین لە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، مەحرم ینجە سەركردە لە پارتی گەلی كۆماری، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی گەلانی دیموكراتی و نوێنەری كورد لە پەرلەمانی توركیا كە لە زیندانەوە خۆی كاندید كردووە، مرال ئەكشنر سەرۆكی پارتی ئایی كە پارتێكی نوێیە، كارا ملا ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی سەعادە، دوغو برینجك سەرۆكی حزبی نیشتمان.