وەزارەتی بازرگانی بەردەوامدەبێت لەپرۆسەی كڕینی گەنمی جوتیاران

الأربعاء 09 أيار 2018 - 17:24

وەزارەتی بازرگانی بەردەوامدەبێت لەپرۆسەی كڕینی گەنمی جوتیاران
بەغداد – ا ه ع وەزارەتی بازرگانی، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند بەردەوامدەبن لە بەسەركردنەوەی سایلۆكان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان. وەزارەتی بازرگانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لەگەڵ ئیدارەی سایلۆكان چاودێری پێشنیارەكان دەكەن بۆ نەهێشتنی ئەو رێگریانەی هاتونەتە رێی پرۆسەی كڕینی گەنمی جوتیاران و دانانی رێگەی چارەی گونجاو بۆیان". وتیشی " سەردانی سایلۆی رەسافەیان كردووە بەمەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی كڕینی گەنم و رێكخستنی هاوتۆچۆی ئۆتۆمبێلەكان لەگەڵ وردبینی بۆ ناسنامەی تایبەت بە جوتیاران و ئەو مامەڵانەی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دەركراون".