سبەینێ كارەكانی خولی 23 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە تاران دەستپێدەكات

السبت 05 أيار 2018 - 17:27

سبەینێ كارەكانی خولی 23 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە تاران دەستپێدەكات
تاران – ا ه ع سبەینێ یەك شەممە، كارەكانی خولی 23 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز لە تاران دەستپێدەكات، كە 4 هەزار كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداری تێدا دەكەن. لای خۆیەوە محەمەد ناسری بەرێوەبەری پێشانگاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند، "چالاكیەكانیان لەسەر روبەری 80 هەزار مەتر دووجا دەبێت و 1053 ژوور بۆ كۆمپانیاكان لەخۆدەگرێت كە لە 36 وڵاتەوە هاتوون"، تەئكیدیشیكردەوە" شوێنیان بۆ كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەریتانیا و روسیا و ژاپۆن و كۆریای باشور و نەمسا و هۆڵەندا و عێراق و ئازەربیجان و جۆرجیا و ئیمارات تەرخانكردوە". ناسری وتیشی "كارەكانی پێشانگاكە تا رۆژی چوار شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، كە واژۆكردنی چەندین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و رێكخستنی چەندین كۆنگرە لەخۆدەگرێت".