وەزارەتی بازرگانی بڕی (500) ملیار دینار بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران تەرخاندەكات

الخميس 03 أيار 2018 - 19:33

وەزارەتی بازرگانی بڕی (500) ملیار دینار بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران تەرخاندەكات
بەغداد – ا ه ع وەزارەتی بازرگانی، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: بڕی (500) ملیار دیناری وەك وەجبەی یەكەم بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2018 تەرخان كردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند:" دەستكراوە بە پێدانی وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیاران وەك پشتیوانییەك بۆیان"، دەشڵێت "بەردەوامن لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، لەم وەرزەشدا تا ئەمرۆ بڕی (207829) تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:" لەلایەن ئیدارەی گشتییەوە پرۆسەكانی چاودێری و وردبینی و دوبارە پشكنین بۆ بڕی وەرگیراو بەردەوامە، لەگەڵ دەزگاكانی چاودێری لە پارێزگاكان بۆ زامنكردنی پێشێل نەكردنی ئەو رێنماییانەی كە لیژنەی باڵا دیاریكردوون".