وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئیلان لاوڤەر وەزیری كاروبار و بازرگانی رۆمانیا كۆبووەوە

الاثنين 27 تشرين ثاني 2017 - 20:18

وەزیری دەرەوە  لەگەڵ  ئیلان لاوڤەر  وەزیری كاروبار و بازرگانی رۆمانیا كۆبووەوە
رۆمانیا بە نیازە بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزبكاتەوەو, ئامادەییشی بۆ هاوكاریكردنی هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەربڕی. "ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئیلان لاوڤەر وەزیری كاروبارو بازرگانی رۆمانیا لە "بوخارست"ی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوەو,پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان‌و وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ‌و وزە تاوتوێ كراون. لای خۆشیەوە,  وەزیری دەرەوە رایگەیاندووە, لەئێستادا عێراق ژینگەیەكی وەبەرهێنانی گونجاوی هەیەو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رۆمانیا بە ١٣١ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت. وەزیری كاروبارو بازرگانی رۆمانیاش تەئكیدی كردەوە, وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لەپڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەداو هەماهەنگی نێوان وەزارەتی وزەی رۆمانیاو وەزارەتی نەوتی عێراق‌و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن بەگرنگ ناوبردووە. وتیشی بوخارست بەنیازە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ بەغدا بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لەكۆتایی ئەمساڵدا بەرز بكاتەوە.