توركیا: لە ئەزمیر 4 تیرۆریستی داعش دەستگیر كران كە یەكێكیان پلەی ئەمیری هەیە

الجمعة 27 نيسان 2018 - 15:54

توركیا: لە ئەزمیر 4 تیرۆریستی داعش دەستگیر كران كە یەكێكیان پلەی ئەمیری هەیە
تایبەت – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی توركیا 4 تیرۆریستی داعشیان لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە دەستگیر كرد كە یەكێكیان سەركردەیە لەو رێكخراوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) رایگەیاند: هێزەكانی نەهێشتنی تیرۆر لە توركیا 4 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردوە كە یەكێكیان لە شاری دیر زوری سوریا پلەی ئەمیری هەبووە. وتیشی پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە لە شاری ئەزمیری خۆرئاوای توركیا ئەنجامدراوە.