لە ناوچە جیاجیاكان 9 تیرۆریست دەتگیر كران

السبت 21 نيسان 2018 - 17:15

لە ناوچە جیاجیاكان 9 تیرۆریست دەتگیر كران
بەغداد – ا ه ع هەواڵگری سەربازی، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: ژمارەیەك تیرۆریستی دەستگیركردووە لەوانەی بە شانە نستوەكان ناودەبرێن. وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: "مەفرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی سەر بە فیرقەی 10 توانیویەتی لە بۆسەیەكدا 4 تیرۆریست دەستگیر بكات، هاوكات هەواڵگری سەر بە فیرقەی 20 یش 3 تیرۆریستی تری دەستگیر كرد". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " هەواڵگری سەربازی لە فەرماندەیی پرۆسەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار 2 تیرۆریستی دەستگیر كردووە، سەرجەم دەستگیركراوانیش بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر داواكراو بوون.