وەزارەتی دەرەوە: عێراق دوو پۆستی لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بەدەستهێنا

السبت 21 نيسان 2018 - 14:51

وەزارەتی دەرەوە: عێراق دوو پۆستی لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بەدەستهێنا
بەغداد – ا ه ع د. ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، رایگەیاند عێراق دوو پۆستی لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بەدەستهێنا، یەكەمیان ئەندامی لیژنەی ئاراستەكردن كە ئەركی لێكۆڵینەوە لە پێشنیار و پرۆژە بریارەنی تایبەت بە ستراتیژیەتی لاوانە، دوەمیش ئەندامی لیژنەی وزاری بچوككراوە كە لە سعودیە و ئازەربیجان و میسر و توركیا و ئێران و سەنیگال پێكدێت.