حەدیسی تاكید لەسەرئەوە كردەوە كە حكومەت سوورە لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی

الاثنين 27 تشرين ثاني 2017 - 19:48

حەدیسی تاكید لەسەرئەوە كردەوە كە حكومەت سوورە لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی
سەعد حەدیسی وتەبێژی رایگەیاندنی نووسینگەی سەرۆك وەزیران  ڕایگەیاند، پلانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی‌و بەهەدەردانی سامانی وڵات بە شێوەیەكی پلە بەپلە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ڕاشیگەیاندووە، لەم بوارەدا سوود لە توانا و شارەزایی بیانی وەرگیراوە. سەعد حەدیسی رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران چەند پلانێكی تەواوكەری یەكتری هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تەواوەتی گەندەڵی‌و لەئێستادا سەرۆكی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەست واڵاكراوە بۆ كاركردن. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پلانەكەدا سوود لە شارەزایانی بیانی‌و سەرچاوە بیانییەكان وەردەگرن بۆ ئاشكراكردنی پارەی دزراو وڕێگە لەم كارە دەگیرێت‌و ئەوانەشی تێوەگلاون دەستگیر دەكرێن.   ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ماوەی داهاتوودا هاوڵاتیان بەڕوونی كاری ئەم لیژنەو پلانە دەبینن‌و كاریگەری باشی دەبێت لەسەر پاكردنەوەی وڵات لەگەندەڵی.