وەزیری بەرگری پێشوازی لە هاوتا ئێرانییەكەی دەكات

الأربعاء 18 نيسان 2018 - 18:28

وەزیری بەرگری پێشوازی لە هاوتا ئێرانییەكەی دەكات
بەغداد – ا ه ع عرفان مەحمود حەیالی وەزیری بەرگری، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازی كرد لە هاوتا ئێرانییەكەی عەمید ئەمیر حاتەمی، بە شێوەیەكی فەرمیش مەراسیمی پێشوازی بۆ وەزیری بەرگری ئێران و وەفدی هاورێی رێكخرا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند:" حەیالی بە ئامادەبوونی گەورە فەرماندەكانی سوپای عێراق لە بارەگای وەزارەتی بەرگری لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی كۆبویەوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا هەر یەك لە باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و پاشكۆی سەربازی ئەو وڵاتە ئامادەبوون". لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، " لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندی سەربازی و ئەمنی نێوان هەر دوو وڵات كرا، لەگەڵ هەماهەنگی و هەوڵەكان لە پێناو دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەكەدا".