هێزەكانی ئیمارات كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەیەكی ئێرانی لە وڵاتی یەمەن ڕاگەیاند، كە هەڵگری تەقەمەنی بووە

الأربعاء 18 نيسان 2018 - 15:07

هێزەكانی ئیمارات كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەیەكی ئێرانی لە وڵاتی یەمەن ڕاگەیاند، كە هەڵگری تەقەمەنی بووە
بەدواداچوون – ا ه ع هێزە چەكدارەكانی ئیمارات، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەراگراتنی فرۆكەیەكی ئێرانی راگەیاند كە ویستویەتی چەك و تەقەمەنی بگەیەنێتە پێگەیەكی نزیك لە هێزەكانی عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆكی یەمەن لە ناوچە كەنارییەكانی خۆرئاوای ئەو وڵاتە. لە ئازاری ٢٠١٥ەوە سعودیە و ئیمارات هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر یەمەن دەستپێكردووە و بەو هۆیەشەوە قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتە دروستبووە، كە بە وتەی نەتەوەیەكگرتووەكان مەترسی سەرهەڵدانی گەورەترین قەیرانی مرۆیی لێدەكرێت.