لە مانگی رابردوودا لە بەغداد زیاتر لە 1700 منداڵ لەدایكبوون

الأحد 15 نيسان 2018 - 16:57

لە مانگی رابردوودا لە بەغداد زیاتر لە 1700 منداڵ لەدایكبوون
بەغداد – ا ه ع وەزارەتی تەندروستی، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لە مانگی رابردوودا 1715 منداڵ لە هۆڵەكانی نەخۆشخانەی فاتمەی زەهرا(س) لە بەغداد لەدایكبوون. لای خۆیەوە عەباس عەوید بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فاتمەی زەهرا(س) بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: لە نەخۆشخانەكەیان تەنها لە مانگی ئازاردا 1715 منداڵ لەدایكبوون كە 22 یان دوانە بوون. وتیشی 990 حاڵەتی منداڵبوون سروشتی بووە و 744 یشیان لە رێی نەشتەرگەریەوە بووە.