پۆلیسی نەینەوا لە موسڵ 6 تیرۆریست دەستگیر دەكات

الخميس 12 نيسان 2018 - 17:23

پۆلیسی نەینەوا لە موسڵ 6 تیرۆریست دەستگیر دەكات
نەینەوا – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند 6 تیرۆریستی سەر بە داعشیان لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا دەستگیركردووە. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی بۆ دەستگیركردنی داواكراوان ئەنجامداوە. وتیشی لەو هەڵمەتەدا هێزەكانی پۆلیس 6 تیرۆریستی سەر بە داعشیان دەستگیركردوە كە پێشتر لە لایەن دادگاوە داواكراوبوون، راشیگەیاند ئەو تیرۆریستانە لەبەری چەپی شاری موسڵ دەستگیركراون.