سوریا: 150 هەزار كەس ناوچەی خوتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق جێدەهێڵن

الاثنين 02 نيسان 2018 - 18:41

سوریا: 150 هەزار كەس ناوچەی خوتەی خۆرهەڵاتی دیمەشق جێدەهێڵن
بەدواداچوون – ا ه ع وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: لەسەرەتای دەستپێكردنی ئاگربەستی مرۆیی، زیاتر لە سەد و چلو پێنج هەزار كەس غوتەی خۆرهەڵاتی دیمەشقیان جێهێشتووە. وتیشی ئەو رێرەوە مرۆییەی لە نێوان خاڵی پەڕینەوە لە كامپەكە بۆ خاڵ بەرامبەری لە دوما بەردەوامە، تەئكیدیشیكردەوە سەرجەم پێداویستیە سەرەتاییەكان بۆ هاوكاری كردنی ئەو كەسانە دەستەبەركراوە كە دەیانەوێت ناوچەكە چۆڵ بكەن.