بە نمایشكردنی فیلمی "الرحلە" فیستیڤاڵی بابل كۆتایی هات

السبت 31 آذار 2018 - 16:25

بە نمایشكردنی فیلمی
بابل – ا ه ع دوای نمایشكردنی فیلمی " الرحلە" كە لە دەرهێنانی محەمەد دەراجییە، كارەكانی فیستیڤاڵی بابل بۆ رۆشنبیری و هونەر كۆتاییهات. لای خۆیەوە سەرنوسەری رۆژنامەی رایە-ی جەزائیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: فیستیڤاڵەكە بە شۆرشێكی رۆشنبیری و هونەری دادەنرێت، رۆشنبیران و هونەرمەندان و نوسەرانی عەرەبی كۆكردەوە، لە كاتێكدا كە عێراق سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستاندا بەدەستهێناوە. هاوكات هونەرمەندی ئێرانی مستەفا زەمانی كە رۆڵی حەزرەتی یوسف (سڵاوی خوای لێبێت) لە درامای یوسف دەبینێت، سەرسامی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی فراوان لە سەرجەم بەشەكانی فیستیڤاڵەكەدا، وتیشی هەست بە شانازی دەكات كە شاری بابلی بینیوە و ئامادەی فیستیڤاڵەكە بووە، بەو پێیەی بابل كۆنترین شارستانیەتیەكان لەخۆدەگرێت. هەر لە دوا رۆژی فیستیڤاڵی بابلدا عەلی شەلاه سەرۆكی فیستیڤاڵەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ژمارەیەكی زۆری بیرمەندانی بیانی و عەرەب ئامادەی فیستیڤاڵەكە بوون و تیایدا چەند فیلمێك نمایشكران لە نێویاندا فیلمەكانی (الرحلە) و ( نون) و (دختر) لەگەڵ چەند شانۆگەریی و پارچە مۆسیقایەكی فۆلكلۆری.