وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی شوبات لە فرۆشتنی نەوت 5 ملیار و 762 ملیۆن دۆلار بووە

الثلاثاء 20 آذار 2018 - 18:33

وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی شوبات لە فرۆشتنی نەوت 5 ملیار و 762 ملیۆن دۆلار بووە
بەغدا – ا ه ع وەزارەتی نەوت، ئەمرۆ سێ شەممە، كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی شوباتی رابردوو لەرێی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) راگەیاند. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: كۆی بڕی فرۆشتنی نەوت لە مانگی شوباتی رابردوو كە 28 رۆژ بوو گەیشتوەتە (95) ملیۆن و (940) هەزار و (404) بەرمیل نەوت، داهاتەكەشی (5) ملیار و (762) ملیۆن و (174) هەزار دۆلار بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەو بڕە هەناردەكردنی نەوتی كەركوكی تێدا تۆمارنەكراوە، وتیشی بڕی یەك بەرمیل نەوت بە شێوەیەكی رێژەیی بە (60.060) دۆلار فرۆشراوە.