ئەندامی باندێكی رفاندن دەستگیركرا، لە بەغداش بۆمبێكی چێندراو پوچەڵكرایەوە

الجمعة 02 آذار 2018 - 14:41

ئەندامی باندێكی رفاندن دەستگیركرا، لە بەغداش بۆمبێكی چێندراو پوچەڵكرایەوە
بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: ئەندامی باندێكی رفاندنیان دەستگیركردووە و لە بەغداش بۆمبێكی چێندراویان پوچەڵكردوەتەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان توانیویانە لە ناوچەی كەناتری باكوری بەغدا بۆمبێكی چێندراو پوچەڵبكەنەوە، وتیشی هەر ئەو هێزە  لە ناوچەی حەماسی باشوری بەغدا دەستیگرتوە بەسەر بۆمبێكی دەستی و دەمانچەیەك و كلاشنكۆفێكدا. لەبەیاننامەیەكی تریشدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند هێزێكی هاوبەشی هەواڵگری توانیویانە ئەندامی باندێكی رفاندن لە ناوچەی زەعفەرانیە دەستگیربكەن.