زورفی و باڵیۆزی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لیكه‌وته‌كانى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وتیان تاوتوێى كرد

الأربعاء 25 آذار 2020 - 18:35

زورفی و باڵیۆزی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لیكه‌وته‌كانى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وتیان تاوتوێى كرد

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
 
عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له‌ به‌غداى پایته‌خت ،چاوى كه‌وت به‌ باڵیۆزی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی(روسیا-چین-فه‌ره‌نسا-ئه‌مریكا-به‌ریتانیا)كه‌وت.
 
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنى زورفی،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند "زورفی له‌گه‌ڵ  له‌ باڵیۆزی وڵاتانی روسیا، چین، فڕه‌نسا، بریتانیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌ وبه‌مه‌به‌ستى  تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌ جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ".
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا زورفی و له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دۆخی ئابوری عێراق و جیهان و نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان تاوتوێكرد له‌گه‌ڵ داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌میانه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ و ئاڵنگارییه‌ جیاوازه‌كان.
 
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌شێك  بوه‌ له‌  كۆبونه‌وه‌كه‌ و زورفی روانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی به‌ باڵیۆزی هه‌ر پێنج وڵات راگه‌یاندوه‌  و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ "حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێته‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ره‌نگه‌ جیاوازه‌كانی وڵات و توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌یرانه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كه‌ییه‌كانی ده‌بێت و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێت".
 
جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌جێهێنانی داخوازی خۆپیشانده‌ران كردوه‌ته‌وه‌، تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پێشوه‌خت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و پێكهێنانی په‌رله‌مانێك له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان.