وه‌زیرى ته‌ندروستى میكانزمى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمى قوربانیانى توشبووانى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 25 آذار 2020 - 16:26

وه‌زیرى ته‌ندروستى میكانزمى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمى قوربانیانى توشبووانى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا -اه‌ع

 
جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى میكانزمى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمى قوربانیانى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
عه‌لاوى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌مانه‌وێت میكانزمى كارپێكراو بخه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمى قوربانیان خوایان لێخۆشبێت به‌پشت به‌ستن به‌ڕێنماییه‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كه‌بریتییه‌ له‌دروستى ناشتنى له‌هه‌ر گۆرستانێك بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رێكردن وگواستنه‌وه‌ وبه‌خاكسپاردن وهیچ زیانێكى نییه‌ له‌دواى ناشتنى،بۆیه‌ داواكاریین له‌مه‌رجعییه‌ته‌ ئاینییه‌كان رۆڵى خۆیان بگێڕن له‌ئاسانكردنى پرۆسه‌ى به‌خاكسپاردنى قوربانیان چونكه‌ ئێمه‌ هێشتا به‌ده‌ستى ئاسته‌نگییه‌كان ده‌ناڵێنین سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو ئه‌ركانه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ گێڕا".