وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى30حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

الأربعاء 25 آذار 2020 - 16:23

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى30حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،تۆماركردنى30حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وەزارەتی تەندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە لە 24 کاژێری رابردوو تاقیگه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌30حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌عێراق تۆماركراوه‌ وبەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوونە:شەش تووشبوو لە رەسافەی بەغدا،سێ تووشبوو لە شاری پزیشکی بەغدا،تووشبوویەک لە بەسرە،دوو تووشبوو لە موسەننا،چوار تووشبوو لە کەربەلا،تووشبوویەک لە کەرکووک ،چوار تووشبوو لە نەجەف،شەش تووشبوو لە سلێمانی ،تووشبوویەک لە دیوانییە ،دوو تووشبوو لە هەولێر.
وتیشى"دوو حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان له‌هه‌ردوو پارێزگاى(كه‌ركوك وبابل)تۆماركراوه‌،هه‌روه‌هاچاکبوونەوەی 14 کەسی دیکەیشى راگەیاند كه‌به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌(دوو توشبوو له‌به‌غدا ره‌سافه‌-سێ توشبوو له‌به‌سڕه‌-توشبوویه‌ك له‌كه‌ربه‌لا-دوو توشبوو له‌نه‌جه‌ف-5توشبوو له‌سلێمانى-توشبوویه‌ك له‌دیاله‌)".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیشیكرده‌وه‌"رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵاتانه‌ى ساغ بوونه‌ته‌وه‌ وئه‌وانه‌ى گۆمانلێكراون له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتووانیش وهه‌روه‌ها داوایشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد پابه‌ندى رێنماییه‌كانى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 55ى ساڵى 2020بن وسه‌رپێچیكاران سزا بده‌ن".