وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:كاروانى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى سێ پارێزگا كراوه‌

الأربعاء 25 آذار 2020 - 13:45

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:كاروانى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى سێ پارێزگا كراوه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند كاروانى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى سێ پارێزگا كراوه‌.
خه‌ڵه‌ف،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:پابه‌ندبوون به‌بڕیارى هاتوچۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌ئاستێكى زۆر باڵادایه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هیچ ئاسته‌نگییه‌ك دروست نه‌بووه‌ دواى دابڕانى گواستنه‌وه‌ له‌نێوان پارێزگاكان وڕاگرتنى هاتوچۆكردنى له‌نێو پارێزگاكان جگه‌ له‌و چینانه‌ى هه‌ڵاوێرد كراون".
ئاماژه‌یشى دا دوو فه‌وج ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى واست كراوه‌ بۆ پته‌وكردنى ڕێوشوێنه‌كانى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك فه‌وج بۆ نه‌جه‌فى پیرۆز وفه‌وجێكى دیكه‌ بۆ پارێزگاى دیوانیه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هیچ گرفتێك نییه‌ له‌ژماره‌ى هێزه‌كانى نێو پارێزگاكان".
خه‌ڵه‌ف ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ یان لابردنى به‌نده‌ به‌پێداچوونه‌وه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌به‌پێى فه‌رمانى دیوانى ڕێگه‌پێدراوه‌".