كه‌عبى داوا ده‌كات كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌سوپا ودژه‌ تیرۆر پاڵپشتى بكرێن

الأربعاء 25 آذار 2020 - 14:59

كه‌عبى داوا ده‌كات كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌سوپا ودژه‌ تیرۆر پاڵپشتى بكرێن

 به‌غدا –اه‌ع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هۆشدارى دا له‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وڵات به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوده‌بات ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هێز جێ به‌جێ نه‌كرێت.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كه‌عبى له‌میانى سه‌ردانێكى بۆ باره‌گاى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان داواى به‌شدارى پێكردنى هێزه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى كرد له‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ".
كه‌عبى داوایشى له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كرد په‌له‌ بكات له‌پته‌وكردنى كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌سوپا ودژه‌ تیرۆر.