هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌خت له‌نه‌گۆڕاوى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ده‌كات وئامۆژگاریش ده‌داته‌ زورفى

الأربعاء 25 آذار 2020 - 14:29

هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌خت له‌نه‌گۆڕاوى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ده‌كات وئامۆژگاریش ده‌داته‌ زورفى

 به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى (فه‌تح)ى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى له‌نه‌گۆڕاوى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى كرده‌وه‌ به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى میكانزمى ڕاسپاردنى عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنى فه‌تح،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى فه‌تح نه‌گۆڕاوه‌یه‌ به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى میكانزمى ڕاسپاردنى زورفى به‌پێشێلكردنى ده‌ستوور ونه‌رێته‌ سیاسییه‌كانى كه‌باوه‌ له‌ساڵى 2003ه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌".
وتیشى"ئامۆژگارى زورفى ده‌ده‌ین پاشه‌كشه‌ بكات له‌ڕاسپاردن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته‌ هۆكارى به‌فیرۆدانى مافى زۆرینه‌".
شایه‌نى باسه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌17-3-2020،عه‌دنان زورفى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وپێكهێنانى حكومه‌تى نوێ بۆ قۆناغى داهاتوو ڕاسپارد.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى فه‌تح وهاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وفراكسیۆنى عه‌قدى نیشتمانى وفراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى راسپاردنى زورفییان ڕه‌تكرده‌وه‌ وئه‌م هه‌نگاویان به‌پێشێلكردنى رێكاره‌ ده‌ستوورى ونه‌رێته‌ سیاسییه‌كانى ناوبرد.