لیوا خه‌ڵه‌ف ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقییان جێهێشتووه‌

الأربعاء 25 آذار 2020 - 14:55

لیوا خه‌ڵه‌ف ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقییان جێهێشتووه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقیان جێهێشتووه‌.
خه‌ڵه‌ف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا خاكى عێراقیان جێهێشتووه‌ وسه‌ربازگه‌یه‌كى ئاسمانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ چۆڵكراوه‌".
لیوا خه‌ڵه‌ف دووپاتیكرده‌وه‌"ڕۆیشتنى هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا به‌پێ ڕێككه‌وتننامه‌كان بووه‌ كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى كراوه‌
شایه‌نى باسه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌ربازگه‌ى قائیم له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا وه‌رگرته‌وه‌ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.