ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌به‌غدا به‌درێژایی كات ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن

الخميس 19 آذار 2020 - 21:01

ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌به‌غدا به‌درێژایی كات  ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى خۆیان  جێ به‌جێ ده‌كه‌ن

  

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى له‌به‌غدا به‌دڕیژایی كات  ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن له‌پاراستنى ناوچه‌كانى خۆپیشانده‌ران وچه‌ند ئه‌ركێكى ئه‌منى دیكه‌.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وداخستنى ناوچه‌ وبازگه‌كان وقه‌ده‌غه‌ى ئۆتۆمبیلى كه‌سێتى وتاكسى ،جگه‌ له‌حاڵه‌ته‌ مرۆییه‌كان ومیدیاكاران وكارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا داوایش له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد هه‌وڵه‌كانى چڕبكاته‌وه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاركردنه‌وه‌ وڕێنماییه‌كان وپرۆسه‌كانى پاكژكه‌ره‌وه‌ وئاگاداركردنه‌وه‌ له‌مه‌ترسییه‌كانى پابه‌ندنه‌بوون فراوانتر بكاته‌وه‌.