ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران:ڕه‌وشى دارایی عێراق له‌ئێستادا له‌مه‌ترسیدایه‌

الخميس 19 آذار 2020 - 20:40

ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران:ڕه‌وشى دارایی عێراق له‌ئێستادا له‌مه‌ترسیدایه‌

 

 
اه‌ع-تایبه‌ت 
 
مزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ڕه‌وشى دارایی عێراق له‌ئێستادا له‌مه‌ترسیدایه‌.
ساڵح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى دارایی عێراق له‌ئێستادا له‌مه‌ترسیدایه‌ وحكومه‌تیش به‌چڕى چاودێرى هه‌ڵوێسته‌كه‌ ده‌كات له‌دوو ئاڕاسته‌دا،یه‌كه‌م له‌ڕێگاى دانانى خه‌رجى له‌پێشێنه‌ى بنچینه‌یی حكومى به‌تایبه‌ت ئه‌و چینانه‌ى كه‌داهاتى مانگانه‌یان له‌حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ وژماره‌یان 8ملیۆن كه‌سه‌ وه‌كو فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان وئه‌و كه‌سانه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه‌ وبیمه‌ داراییه‌كان كه‌پێشكه‌شى هه‌ندێك له‌كۆمپانیا حكومییه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان كراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌مه‌ خه‌مى یه‌كه‌مه‌ له‌به‌جێ گه‌یاندنى داهاته‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌ى حكومى وه‌رده‌گرن".
وتیشى"هه‌نگاوى دووه‌م هه‌وڵى ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنى ئه‌و خه‌رجییانه‌ كه‌له‌ئێستادا گرنگ نیین تا ئه‌و كاته‌ى بازاڕى نه‌وت بۆ ڕه‌وشى ئاسایی خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وهه‌روه‌ها كاركردن بۆ زیادكردنى داهاته‌كانى تر وبه‌بایه‌خێكى زیاتره‌وه‌ وه‌كو داهاته‌كانى گومرك وچه‌ند داهاتێكى تر چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ئاماره‌كانى گونجاو نییه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى هاورده‌كراوه‌ ساڵانه‌كانى عێراق".