وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى دووپاتیكرده‌وه‌:عێراق مه‌ترسییه‌كانى پۆلى كولـله‌ى تێپه‌ڕاندووه‌

الخميس 19 آذار 2020 - 18:05

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى دووپاتیكرده‌وه‌:عێراق مه‌ترسییه‌كانى پۆلى كولـله‌ى تێپه‌ڕاندووه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ،پێكهێنانى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕاگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پۆلێكی كولـله‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ كاریگه‌رى نه‌كردۆته‌ سه‌ر به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوچه‌كانى عێراقدا.
حه‌مید نایف مه‌سعودى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى كولـله‌ى بیابانه‌كانى جیهان عێراقى ئاگادار كرده‌وه‌ به‌وه‌ى پۆلێكی كولـله‌كان مه‌ترسى نییه‌ بۆ سه‌ر خاكى عێراق ،به‌ڵام وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌موو پێداویستییه‌كانى گرتۆته‌ به‌ر".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك وهه‌موو پێداویستییه‌ پێشوه‌خته‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى پاراستنى به‌رووبوومه‌كان گیراوته‌ به‌ر،هه‌وره‌ها ده‌رمان وئه‌ركى خوپارێزى دابینكردووه‌ بۆ نه‌هیشتنى مه‌ترسییه‌كان وڕێگاگرتن له‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌یان".
ئاماژه‌یشى دا "وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵاى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان كه‌توشى پۆلێكی كولـله‌ بوونه‌ به‌هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وتوانییان مه‌ترسییه‌كان به‌ره‌و سنوور دووربخه‌نه‌وه‌"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پۆلێكی كولـله‌كان له‌ئێستادا كه‌م بۆته‌وه‌ وتاوه‌كو ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كى به‌سه‌ر به‌رووبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان نییه‌".