سائیرون ره‌خنه‌ له‌ خراپی ڕەوشی خزمەتگوزاری ده‌گرێت له‌به‌غدا

الاثنين 09 آذار 2020 - 15:22

سائیرون ره‌خنه‌ له‌ خراپی ڕەوشی خزمەتگوزاری ده‌گرێت له‌به‌غدا

 به‌غدا-اه‌ع

عه‌لا روبه‌یعى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى سائیرون ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،ره‌خنه‌ى گرت له‌ خراپی ڕەوشی خزمەتگوزاری له‌به‌غداى پایته‌خت.
روبه‌یعى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌رقاڵى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و راى گشتى به‌ روداوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا پرسى گه‌نده‌ڵى له‌ پارێزگاى به‌غدا زیادكردووه‌،ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت توشى داروخان ببێت "
وتیشى"ئه‌وه‌ى له‌ فه‌رمانگه‌كانى شاره‌وانى رووده‌دات كه‌ تاوه‌كو ئێیتا به‌ده‌ست كه‌سانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌به‌رى هه‌ندێك له‌شاره‌وانیه‌كان وا ده‌كات كه‌ نه‌توانن خزمه‌تى باش پێشكه‌ش بكه‌ن ".
 
روبه‌یعى داواى له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كرد كه‌ روڵى خۆى ببینێت له‌ روبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ پارێزگاكه‌".